حه‌لبوسى و بلاسخارت جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گرنگى یه‌كخستنى دیده‌كان له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان

  • 10-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە گه‌ڵ جێنین پلارخاست نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌گرنگى یه‌كخستنى دیده‌كان له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان لەپێناو سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەكانی یاسادانان  و جێبەجێ كردن بەو جۆرەی سەقامگیری وڵاتی لێدەكەوێتەوە
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌لبوسى پێشوازی كرد لە جێنین پلارخاست نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
    لەدیدارەكەدا تاوتوێی باردۆخی سیاسی لە عێراق و گرنگی هەماهەنگی و یەكخستنی بۆچونی  هێزە سیاسیەكان لەپێناو سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەكانی یاسادانان و جێبەجێ كردن بەو جۆرەی سەقامگیری وڵاتی لێدەكەوێتەوە لەگەڵ كاری هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و بەدیهێنانی داواكاری هاوڵاتیان و رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنێك كە گوزارشت لە ئیرادەیان بكات. 
    هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە رۆڵی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان كرا لە دۆسیەی تایبەت بە ئاوارەكان و كاركردن بەمەبەستی پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە لە نزیكترین كاتدا.