به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان پاڵپشتى سه‌ربه‌خۆیى دادگاى عێراقى بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌ك ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كوبونه‌وه‌یه‌كه فراوانى لیژنه‌ى یاسایى نۆنه‌رایه‌تى كرد به ئاماده‌بونى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه وهه‌روه‌ها به‌ئاماماده‌بونى جاسم عومێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى دادگایى".
به‌پێى به‌یانامه‌كه "له كوبونه‌وه‌كه تاوتوێى به‌نده‌كانى پێشنیارى یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى دادگاى ژماره (29)ى ساڵى 2016 كرا ،كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاساى نوێنه‌رایه‌تى دارێژراوه به‌پشت به‌ستن به ئه‌حكامى مادده‌ى 60 دووه‌م له ده‌ستورى كۆمارى عێراقى ساڵى2005،كه له ده‌ى ئه‌یلولى رابردوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌عبى جه‌ختیكرده‌وه"ده‌سه‌ڵاتى دادگایى به‌یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زمونى دیموكراسى له عێراق داده‌نرێت"، و ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان پاڵپشتى ته‌واوى سه‌ربه‌خۆیى سیسته‌مى دادگایى بكات له‌میان هه‌مواركردنى یاساى گرنگ وه‌زك وڵاتانى دیمو‌كراتى له جیهان".