مه‌لا ته‌ڵال:یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی مووچه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

  • 10-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی مووچه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو له‌كاته‌كانى خۆیدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
    مه‌لا ته‌ڵال له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت وڕێوشوێنه‌كانیه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ساڵانێكى كه‌ڵه‌كه‌بوو وئه‌ركى خراپى ئابوورى وسیاسى"،دوێنێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌نێوان كازمى ووه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سازكرا وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی به‌سه‌رۆك وئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ ،كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رپرسیارانه‌ بوو وده‌رئه‌نجامیشى هه‌بوو،ئه‌وه‌بوو ڕێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى یاساى پركردنه‌وه‌ى دارایی".
    وتیشى"ئێمه‌ ئومێدواربووین یاساكه‌ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ په‌سه‌ند بكرێت،به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌رۆشه‌ بۆ پێشخستنى ئه‌م واده‌یه‌ بۆ سبه‌ى،بۆیه‌ ئۆمێدوارین سبه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه‌ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات،ئه‌مه‌یش مووچه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
     مه‌لا ته‌ڵال وتیشى"سه‌رتاپاى هه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى چین ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه‌ ،ئه‌م حكومه‌ته‌ هیچ هه‌نگاوێكى سه‌ركه‌وتووى حكومه‌ته‌كانى پێشوو هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌نگاوه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكومه‌ته‌كانى پێشوو پشتى پێده‌به‌ستێت وپته‌وى ده‌كات،وهه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌ ناسه‌ركه‌وتووه‌كان چاكده‌كاته‌وه‌،ڕێككه‌وتنه‌كه‌ هێشتا ئه‌كتیڤه‌ وئه‌و سندووقه‌ى دانرابوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى پێویست له‌پێناو دروستكردنى پرۆژه‌كان وبه‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نى چینى هێشتا كراوه‌یه‌ وپاره‌یش ده‌خرێته‌ نێو سندووقه‌كه‌،ویه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانیشى بابه‌تى دروستكردنى هه‌زار قوتابخانه‌یه‌ ،ئه‌مه‌یش به‌شێكه‌ له‌ڕێككه‌وتنى چینى ".
    وتیشى"ئه‌م حكومه‌ته‌ چه‌ند پێوه‌رێكى دیاریكراوى هه‌یه‌ بۆ كرانه‌وه‌ چ ئابوورى بێت یان سێكته‌رى دیكه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان وله‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق،وله‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حكومه‌ت هه‌نگاوى به‌ره‌و میسر نا وشاندێكى میسرى هات ویاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نى میسرى واژۆكرد له‌چه‌ند ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك،وله‌هه‌مان بنه‌مایش ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى عێراقى سغودى كۆبوونه‌وه‌كانى چڕكردۆته‌وه‌،بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌م ڕێككه‌وتنانه‌ به‌خراپ پیشانبدات وحكومه‌ت شه‌رمه‌زار بكات ئه‌و حكومه‌ت گوێى ناداتى".
    مه‌لا ته‌ڵال ئاماژه‌یشى دا"كازمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپارد پێداویستییه‌ هونه‌رییه‌كان ئاماده‌ بكات بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا".