به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،لهبارهگاى تۆڕه‌كه پێشوازیكرد له‌شاندێكى نوێنه‌رایه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
تۆڕى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌میان دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى تۆڕه‌كه به‌په‌رۆش بووه بۆ پابه‌ندبوون به‌وتارى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌یسه‌كانى ناوخۆیی ودهرهكى"،ئاماژه‌یشیدا"تۆڕه‌كه له‌سایه‌ى قه‌یرانى گه‌وره‌ى هه‌ڵواسینى درۆ بۆ تۆڕه‌كه كارده‌كات به‌تایبه‌ت دواى ڕزگاركردنى له‌هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو".
جاسم وتیشى"بڕیاره‌كانى ئه‌مدواییه‌ى تۆڕه‌كه ته‌نها دیدێكى هونه‌رى نوێیه وله‌هه‌مان كاتدا ڕێكخستنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى تۆڕه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربێت له‌سه‌ركه‌وتن وبهردهوامیدان به‌كارى پیشه‌یی وبێلایهنى".
لاى خۆیه‌وه به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دووپاتیكرده‌وه له‌سه‌ر"پشتیوانیكردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ كارى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كه‌ده‌بێت یه‌ك مه‌وداى نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بپارێزێت وڕهچاوى فرهكلتوور وكۆمه‌ڵایه‌تى پێكهاته‌كانى عێراق بكات له‌پێناو وتارێكى نیشتیمانى یه‌كگرتوو"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى دیدێكى پیشه‌یی وبێلایهنى سه‌رۆكى تۆڕه‌كه له‌سه‌ر شاشه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى".