به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،داواى خه‌رجكردنى كرێى وانه‌بێژانى كرد له‌میان یاساى كورتهێنانى دارایی.
لیژنه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیژنه‌ى په‌روه‌رده به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار قوسه‌ى یاسرى داواى له‌لیژنه‌ى دارایی كردووه بڕگه‌یه‌ك له‌پرۆژه‌ى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی زیادبكات بۆ پابه‌ندكردنى حكومه‌ت به‌خه‌رجكردنى كڕێى وانه‌بێژانى سوودمه‌ند له‌بڕیارى(315)وه‌ك به‌ده‌مه‌وهاتنى داواكارییه‌كانى وانه‌بێژان وستایشكردنى ئه‌ركه‌كانیان له‌پڕكردنه‌وه‌ى بۆشییه‌كان كه‌قوتابخانه‌كان حكومییه‌كان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن یه‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن كه‌له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستیپێده‌كات وئه‌مه‌یش بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر وانه‌بێژان ده‌كات به‌هۆى تێچووه كرێى گواستنه‌وه‌ى وچه‌ند پێداویستییه‌كى تر".