به‌غدا-اه‌ع
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،پێشوازیكرد لهبهشداریكردنى فه‌ڕه‌نسا به‌بڕى یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بۆ پرۆژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ پاڵپشتى وهاریكارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌عێراق.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،به‌شدارى ده‌كات لهبڵاوهپێكردنى ڕاوێژكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و كاته‌ى كهكۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ده‌كات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا دووپاتیكرده‌وه"هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ده‌رفه‌تێكه بۆ عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆیان بگه‌یه‌نن ،ئه‌م هاریكارییه ده‌رخه‌رى پشتیوانى به‌هێز وبه‌رده‌وامى فه‌ڕه‌نسایه بۆ عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى له‌برى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكارى عێراق(یۆنامى)له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا واژۆكرد بۆ به‌ڕێوبردن وبهدارایكردنى پرۆژه‌كه كهجنین هینیس بلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق به‌گرنگ ناویبرد چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بهدهمهوهاتنى نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر پێداویستییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراقدا ".
زینه ئه‌حمه‌د نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى نهتهوهیهكگرتووهكانى له‌عێراق ڕایگه‌یاند"عێراقییه‌كان شایسته‌ن هه‌ڵبژاردنێكى پاك وپێگهرد به‌ڕێوه‌بچێت بۆ گوێگرتن لهپێداویستییهكانیان وبه‌جێ به‌جێ كردنیان له‌داهاتوودا".