كازمى:له‌دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌رزكردن مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت

  • 10-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌نه‌بوونى ڕێككه‌وتننامه‌ى جێگره‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ له‌گه‌ڵ چین،ئاماژه‌یشیدا له‌دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌رزكردن مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت.
    كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هیچ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى جێگره‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى چین نییه‌".
    وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی ئه‌رێنى بووه‌،وڕۆڵى ده‌بێت له‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌رزكردن".
    كازمى داوایشى له‌وه‌زاره‌تى دارایی ووه‌زاره‌ته‌كانى تر كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌پێشكه‌شكردنى بوودجه‌ى2021،له‌به‌ر گرنگى بۆ به‌رێكردنى كاروبارى وڵات.
    ئاماژه‌یشى دا ده‌بێت عێراق ژینگه‌یه‌كى ڕاكێشان بێت بۆ وه‌به‌رهێنان نه‌ك دوورخستنه‌وه‌ى،چونكه‌ به‌كردارى پێویستیمان به‌وه‌به‌رهێنانه‌ بۆ دابینكردنى هه‌لى كار وئاوه‌دانكردنه‌وه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ چه‌ند هه‌وڵێكى گووگراوى هه‌یه‌ له‌هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكى تر ،كه‌له‌گه‌ڵیدا پرۆپاگه‌نده‌ى زیاتر بڵاده‌كرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى تێكه‌ڵكردنى كاغه‌زه‌كان وپه‌كخستنى هه‌ر لێكتێگه‌یشتنێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات بێت.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى عێراقى وسعودى له‌دوو ڕۆژى ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رده‌وام بوو ،بۆ گه‌یشتن به‌كۆمه‌ڵێك لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ى سێكته‌ره‌كانى پیشه‌سازى وبازرگانى وكشتوكاڵى ونه‌وت وخوێندن وكلتوورى وچه‌ند سێكته‌رێكى تر".