به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سؤما جاف
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕێنماییه‌كانى ساڵى نوێى خوێندن.
فه‌لاح قه‌یسى بریكارى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراو هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ قوتابخانه تایبه‌ته‌كان سازده‌كرێت ،بۆ تاوتوێكردنى كرێى خوێندن وئه‌گه‌رى هاوكاریكردنى خێزانه‌كان وخوێندكاران وفێرخوازان له‌م ڕه‌وشه‌دا"،وتیشى"قوتابخانه تایبه‌ته‌كانیش پابه‌ندییان هه‌یه ،وه‌كو دابه‌شكردنى مووچه،وكڕێى ته‌لار وباج،ئه‌مانه‌یش هه‌مووى له‌میان كرێى خوێندنه‌وه وه‌رده‌گیرێت".
لاى خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیكرده‌وه ڕێنماییه‌كانى بۆ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن له‌ڕۆژانى داهاتوو ئاشكرا ده‌بێت،كه‌چى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌یه‌وێت هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى قوتابخانه تایبه‌ته‌كان كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنى كرێى خوێندن.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌ت بڕیاریدا به‌هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپه‌روه‌رده له‌باره‌ى بابه‌تى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن له‌میان لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش".
وتیشى"ورده‌كارییه‌كانى ده‌وامكردن جیاواز ده‌بێت له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى تر ،وخوێندكارانى پۆله كۆتاكان تایبه‌تمه‌ندییان ده‌بێت له‌م بابه‌ته"،ئاماژه‌یشى دا "جیاوازى ته‌مه‌ن واپێویست ده‌كات مامه‌ڵه‌كردن وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزیش جیاواز بێت".
ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد له‌باره‌ى میكانزمى ده‌وامكردن،ولهڕۆژانى داهاتوودا ڕێنماییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن "،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گه‌ڕى ته‌ندروستى بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان ده‌بێت،وڕێكارى كاركردن به‌ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان چاودێرى ده‌كرێن،وقوتابخانه سهرپێچیكارهكانى ڕێنماییه‌كان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ڕۆژى 29ى ئه‌م مانگه‌ى دیاریكرد ،وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن،به‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پلانه دارێژراوهكانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه ئاشكرا بكات بۆ ده‌سته‌به‌رى جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى.