له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ كه‌ركوك دوو كارمه‌ندى ئه‌منى شه‌هید بوون و6 كارمه‌ندى دیكه‌ برینداربوون

ئەمنی
  • 9-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراودا له‌ پارێزگای كه‌ركوك دو كه‌س شه‌هیدبوون و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی به‌ ئۆتۆمبێلێكی لیوای 52ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 14 له‌ گوندی په‌لكانه‌ی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ته‌قیه‌وه‌.
    راشیگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ دو سه‌رباز شه‌هیدبوون كه‌ یه‌كێكیان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وته‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان سه‌ر به‌ فه‌وجی كۆماندۆی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبیه‌، هاوكات شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش كه‌ سه‌ر به‌ لیوای 52ی پیاده‌ن له‌فیرقه‌ى 14.