به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى گورزى ئاسمانیان بۆ سه‌ر تونێله‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار وه‌شاندووه.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه "به‌پێى زانیارى ورد وله‌میان چاودێرى به‌رده‌وام،فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى گورزى سه‌ركه‌وتووانه‌یان بۆ سه‌ر ئامانجه دیاریكراوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار وه‌شاندووه".
وتیشى"ئامانجه‌كان بریتیین له‌تونێلى تیرۆرستانى داعش".