به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە،جه‌ختى كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانەكانی داعش كە هەڕەشە لە سەقامگیری وڵات دەكات
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،" حەلبوسی پێشوازی كرد لە عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێ كردنی دوا پێشهاتە ئەمنیەكانی وڵات".
وتیشى"لەدیدارەكەدا سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پلانی دەزگاكەی بۆ قۆناغی ئێستا خستەڕوو، لەگەڵ رۆڵی دەزگا ئەمنیەكان لە راوەدونانی پاشماوەكانی داعش". به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختى كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانەكانی داعش كە هەڕەشە لە سەقامگیری وڵات دەكات، لەگەڵ ئەنجاندەرانی تاوان لە كوشتن و رفاندن، و هەر شتێك هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتیان بكات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایی به‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى هێنا به‌وه‌ى" لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە گرنگی كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و بە دیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی كرا لە شارە ڕزگاركراوەكان" .