به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن قه‌یرانی دارایی وه‌ك بابه‌تێكی سایسی به‌كاربهێنن.
مسته‌فا كازمی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه نوسیویه‌تی، "هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌یرانی سیوله و دارایی وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی به‌كاربهێنن،به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌ت و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان هه‌یه كه قه‌یرانه‌كان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی رابردون، ئێمه بۆ چاكسازی، كاغه‌زی سپیمان هه‌ڵبژارد تا له‌و رێگایه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ین.
وتیشى"به گرنگییه‌وه له هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مان ده‌ڕوانن، بۆ تێپه‌ڕاندنی رێوشوێنی دارایی تا ده‌ست به پێدانی موچه و دروستكردنی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین".