لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى وكازمى ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى خولاوى هه‌موو مانگێك

ناوخۆ
  • 9-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى چاوى كه‌وتووه‌ به‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی به‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌یسه‌م جبورى چاوى به‌سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وتووه‌ بۆ تاوتوێكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی له‌پێناو خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخه‌رجییه‌ پێویسته‌كانى تر".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى،جبورى له‌میان دیداره‌كه‌دا كه‌وه‌زیرى دارایى وپلاندانان وپارێزگارى بانكى ناوه‌ندیش ئاماده‌ى بوو،جه‌ختیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی خوازیاره‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند بكات دواى فشارخستنه‌ سه‌ر پاره‌ى قه‌رزه‌كه‌ وجه‌ختكردن له‌سه‌ر خه‌رجییه‌ پێویست وسه‌روه‌رییه‌كان ،له‌نێویشیاندا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان  وتۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى وده‌رمانى پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی بۆچوون وپێشنیاره‌كانى خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران خسته‌ڕوو له‌باره‌ى ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى ئێستاى دارایی،وپه‌یڕه‌ونه‌كردنى سیاسیه‌تى قه‌رزكردن وبارگرانى خستنه‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت "، به‌قه‌رزه‌كان           ڕوونیشیكرده‌وه‌"یه‌كێك له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و دیداره‌ ڕێككه‌وتنى هه‌ردوولا بوو له‌باره‌ى سازكردنى دیدارێكى هاوبه‌شى مانگانه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى پێشنیاره‌كان به‌پێى بنه‌ماى هاوبه‌شى وهاریكارى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى دۆخى ئابوورى وڵات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ڕێككه‌وت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی به‌پێى واده‌ ده‌ستوورییه‌كان وئه‌و گوژمه‌یه‌ى لیژنه‌كه‌ به‌گونجاو ده‌یبینێت ومووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ،له‌پاڵ شایسته‌ گرنگه‌كانى دیكه‌".