پرۆسه‌یه‌كى پشكنین له‌میسان بۆ نه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 9-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    هێزێك له‌فه‌وجى سێیه‌مى لیواى یه‌كى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا،به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستیكرد بۆ پشكنینى ناوچه‌ى عه‌دل له‌پارێزگاى میسان.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌فه‌وجى سێیه‌مى لیواى یه‌كه‌مى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا هه‌ستاوه‌ به‌پشكنینى ناوچه‌ى عه‌دل له‌پارێزگاى میسان له‌میان پرۆسه‌كانى سه‌پاندنى یاسا ونه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كانى دادگا.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هێزه‌كه‌ له‌میان پرۆسه‌كه‌دا دوو پارچه‌ چه‌كى كلاشینكۆف دۆزییه‌وه‌ وده‌ستى به‌سه‌ریانداگرت".