به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
موسه‌نا ته‌میمی پارێزگارى دیاله،گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوه‌كانى خسته‌ڕوو بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاكه.
ته‌میمی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،چه‌ند هه‌نگاوێك دانراوه بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاكه،ڕوونیشیكرده‌وه،میكانزمه‌كه بریتییه له‌ڕاسپاردنى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان وفه‌رمانده ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان بۆ جێ به‌جێ كردنى گورزى پێشوه‌خته بۆ پێگه‌ى تیرۆرستان وجێ به‌جێ كردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى پشكنین وپرۆسه‌كانى هه‌ڵكووتانى به‌رده‌وام".
وتیشى"هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دادوه‌رى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دادگاى دیاله كراوه بۆ ئاسانكارى ده‌ركردنى یاداشتنامه‌كانى ده‌ستگیركردن دژى تیرۆرستان وتاوانباره ناسراوه‌كان له‌ناوچه‌كانى ململانێى پارێزگاكه".
ئاماژه‌یشى دا"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ،دووپاتیشیكرده‌وه،زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ى په‌لاماره‌كانى تیایدا ڕوویداوه داواى بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كانیان".
ڕوونیشیكرده‌وه"هۆزه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى تیایدا ڕوویداوه جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌وه‌ى ڕێگه‌ناده‌ن به‌تیرۆر یه‌كڕیزى خه‌ڵكى دیاله تێكبده‌ن.
ته‌میمی وتیشى،چه‌ند ئامانجێك هه‌یه كۆنترۆڵكراوه ،ئاماژه‌یشى دا له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا پرۆسه‌ى سه‌ربازى وئه‌منى له‌پارێزگاكه ئه‌نجام ده‌درێت.
پارێزگارى دیاله داواى له‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان كرد پشتیوانى هونه‌رى بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات به‌تایبه‌ت هه‌واڵگیرییه‌كان ،وهه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ جێ به‌جێ كردنى گورزى ئاسمانى بۆ پێگه‌ى تیرۆرستان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى حه‌مرین.