له‌په‌لامارێكى تیرۆرستى له‌به‌غدا حه‌وت كه‌س شه‌هید وبرینداربوون

ئەمنی
  • 9-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند له‌په‌لامارێكى تیرۆرستى له‌ناوچه‌ى ڕه‌زوانیه‌ له‌به‌غدا حه‌وت كه‌س شه‌هید وبرینداربوون.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"گروپێكى تیرۆرستى كه‌له‌چوار كه‌س پێكهاتبوو له‌دره‌نكانى دوێنێ شه‌و په‌لامارى خاڵێكى ئه‌منى سه‌حوه‌یان داوه‌ له‌گوندى به‌لاسمه‌ له‌ناوچه‌ى ڕه‌زوانییه‌ى به‌غدا".
    وتیشى"له‌ئاكامى په‌لاماره‌كه‌ چوار كه‌س شه‌هید بوون وسێ كه‌سى دیكه‌ برینداربوون ویه‌كێك له‌برینداره‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشتووه‌".