بةغدا-اةع
وهزارهتى دهرهوه،ئهمڕۆ یهكشهممه، پیرۆزبایی سەركەوتنی لە جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كرد و داوای هەماهەنگی زیاتری پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات دەكات.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویكردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كردووە و جەختیكردۆتەوە لەوەی چاویان لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە.
فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق دەیەوێ پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا بەرەو پێش ببات و وتوێژ و هاوئاهەنگییەكانی نێوانیان زیاتر بكەن، بەتایبەتی كە هەردوو ئالنگاریی هاوبەشیان لەبەردەمدایە و پێویستیان بە كاركردنی زیاتری بەیەكەوەییە.