حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌په‌لامارێكى داعش له‌باشوورى سامه‌ڕا ده‌هێنێت

ئەمنی
  • 8-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،شكستپێهێنانى په‌لامارێكى تیرۆرستانى داعش له‌باشوورى شارى سامه‌ڕا ڕاگه‌یاند.
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،هێزه‌كانى لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى ،شكستى به‌په‌لامارێكى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى ته‌ل زه‌هه‌ب له‌باشوورى شارى سامه‌ڕا له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هێنا.
    وتیشى،هێزه‌كانى لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى ،تیرۆرستانى داعشى ناچاركرد هه‌ڵبێت دواى پێكدادانێك له‌گه‌ڵ تیرۆرستان.