به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،هاریكارى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ شاندى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى سعودى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،پێشوازیكرد له‌شاندێكى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى سعودى ،كهكۆبوونهوهكانى له‌به‌غدا پایته‌خت ده‌ستیپێكردووه".
وتیشى"وه‌زیرى دارایی له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه به‌خێرهاتنى شاندى سعودى كردووه،وده‌ست بهگفتوكۆیان كرد له‌باره‌ى ژماره‌ى دۆسییه‌ى تایبه‌ت به‌بوارى ئابوورى ووه‌به‌رهێنان وڕێكهوتننامه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه".
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌میان دیداره‌كه راپۆرته‌كانى ژماره‌یه‌ك لیژنه‌كانى ئابوورى وبازرگانى ووه‌به‌رهێنان وگه‌شه‌پێدان خرایه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وكردنه‌وه‌ى ئاسۆى هاریكارى له‌ژماره‌یه‌ك بوارى گرنگ كهلێكهوتهى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌باره‌ى هاریكارى هاوبه‌ش".