ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان شێوازێكى نوێ له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕاوه‌دوونانى داعش خسته‌ڕوو

ئەمنی
  • 8-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان په‌یڕه‌وكردنى شێوازێكى نوێ له‌پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى كه‌ده‌ستیپێكرد بۆ به‌دواداچوونى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره‌ چیاى مه‌كحول وخانوكه‌ خسته‌ڕوو. 
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیونه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان ته‌كتیك وشێوازى نوێى په‌یڕه‌وكردووه‌ له‌پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى له‌زنجیره‌ چیاى مه‌كحول كه‌بریتییه‌ له‌شێوازێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كه‌ ودانانى تاوه‌ر وكامێراى پێشكه‌وتوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى تیرۆرستان".
    وتیشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى له‌قۆناغى یه‌كه‌م توانیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرست بكووژن له‌نێویشیاندا سه‌ركرده‌كانى ڕیزى یه‌كه‌مى داعش له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى چه‌ندین چه‌ك وتۆبخانه‌ وبۆمبهاوێژ".
    پێشووتریش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌یه‌كى فراوانى ڕاگه‌یاند بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌زنجیره‌ چیاى مه‌كحول وخانوكه‌.