كازمى ووائیلى ڕێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ بووژاندنه‌وه‌ى دۆخى كاركردن له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

  • 8-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ لیوا عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ بووژاندنه‌وه‌ى دۆخى كاركردن له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان تاوتوێكرد.
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌" مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌نوسینگه‌ى خۆى چاوى كه‌وت به‌لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێك له‌نێویشیاندا ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌كارى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".
    كازمى له‌میان دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى داخستنى ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان چونكه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى نیشتیمانى وپاراستنى به‌رهه‌مى نێوخۆیی،وهه‌روه‌ها كاركردن بۆ دروستكردنى تاقیگه‌كانى پشكنینى كاڵا هاورده‌كراوه‌كان وملكه‌چكردنى بۆ پێوه‌ره‌كانى كارى ده‌زگاى ناوه‌ندى بۆ پێوانه‌كردن وكۆنترۆڵى جۆرى ،وگرنگى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌نێوان فه‌رمانگه‌ كارپێكراوه‌كان له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ته‌واوكارى وباشتركردن ئه‌ركه‌كانى به‌شێوازێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندنى داهاتێكى پاڵپشتیكه‌ر بۆ بوودجه‌ى فیدڕاڵى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاخبردن وساخته‌كارى وبه‌فیرۆدانى سامانى گشتى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دیمانه‌یه‌كى شارستانى بێت،وهه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه‌ له‌ كارمه‌ندانى گه‌نده‌ڵكار وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان دژیان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وائیلی له‌میان دیداره‌كه‌دا ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ پته‌وكردنى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وجێ به‌جێ كردنى ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى خسته‌به‌رباس ،كه‌ڕۆڵى هه‌بووه‌ له‌دروستكردنى واقیعێكى ئه‌منى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو له‌سه‌پاندنى شكۆى وڵات له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان"،ئاماژه‌یشى به‌ڕۆڵى پێشه‌نگى ده‌سته‌كه‌ وكارمه‌ندانه‌كانى دا بۆ جێ به‌جێ كردنى ستراتیژیه‌تێكى توندوتۆڵ ونه‌خشه‌بۆكێشراو بۆ كۆنترۆڵكردن له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى وكاراكردنى ڕۆڵى چاودێرى ووردبینى كه‌ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زۆربه‌ى سه‌رپێچییه‌كان وفراوانتركردنى داهاتى حكومى بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى ئێستاى ئابوورى".