ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر:پلانێكى هه‌واڵگیریمان داناوه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش

ئەمنی
  • 8-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر دووپاتیكرده‌وه‌ پلانێكى وردى هه‌واڵگیرى داناوه‌ به‌پشت به‌ستن له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش،ئاماژه‌یشى دا به‌ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین وكه‌ركوك وموسڵ وبه‌شێك له‌دیاله‌ له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،كه‌له‌كۆتایی ساڵى 2020 ده‌بێت،هه‌روه‌ها زنجیره‌ ئۆپراسیۆنه‌ جۆرییه‌كان له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵیشدا خسته‌ڕوو.
    سه‌باح نوعمان وته‌بێژى فه‌رمى به‌ناو ده‌زگاكه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند" ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ پلانێكى زۆر وردى هه‌واڵگیرى داناوه‌،به‌پشت به‌ستن به‌شیكردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق، به‌تایبه‌تى له‌و پارێزگایانه‌ى كه‌له‌ماوه‌یه‌كى رابردوودا له‌لایه‌ن تیرۆستانى داعشه‌وه‌ داگیركرابوو". 
    وتیشى"پلانه‌ هه‌واڵگیرییه‌كه‌ به‌پله‌ى یه‌كه‌م پشتى به‌ڕاوه‌دوونانى جموجۆڵى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌ستبوو،وهه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستمانكه‌وتووه‌ له‌پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن وداتاى زانیارییه‌كان له‌لاى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،له‌گه‌ڵ هاریكارى هاوڵاتیان به‌پێدانى زانیارییه‌كان،وهه‌روه‌ها له‌و تیرۆرستانه‌ى له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا ده‌ستگیركران".
    ئاماژه‌یشى دا"ده‌زگاكه‌ پشتى به‌زانیارییانه‌ به‌ستبوو وبنه‌مایه‌كى هه‌واڵگیرى دروستكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌و ناوچانه‌ى بوونیان هه‌یه‌ ،به‌تایبه‌تى ناوچه‌ سه‌خت ودووره‌كان".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌مساڵ به‌و ناوبانگى ده‌ركرد ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆرستان ده‌ستگیركران به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركرده‌كانى داعش ،له‌گه‌ڵ وێرانكردن وبێبه‌شكردنى تیرۆرستان له‌میوانخانه‌ سروشتییه‌كان،كه‌له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دروستیانكردبوو،به‌تایبه‌ت زنجیره‌ چیاى حه‌مرین،وله‌ناوچه‌ى دۆڵى زه‌یتون،وهه‌روه‌ها ناوچه‌كانى باكوورى دیاله‌ وباشوورى كه‌ركوك ،وباشوورى موسڵ".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"پشتیوانى ئاسمانى وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئه‌مساڵدا له‌ئاستێكى به‌رز بووه‌"،وتیشى"له‌ڕێگاى پشتیوانى وگورزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى توانیمان میوانخانه‌ گه‌وره‌كان وایرانبكه‌ین وژماره‌یه‌كى زۆرى له‌ناوبده‌ین له‌زنجیره‌ شاخاوییه‌كان له‌پارێزگاكانى دیاله‌ وكه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌دین وموسڵ".