به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه، ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌به‌رده‌م كۆمپانیا سعودییه‌كاندا واڵان و حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستی ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازیكرد له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری نێوان عیراق و سعودیه كه له به‌غدای پایته‌خت كۆده‌بنه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی پلانه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه و یادداشتی لێكتێگه‌شتنانه كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزا كرابوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، كازمی جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه كردووه، كه ده‌بنه‌مایه‌ی به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و ریاز وپته‌وكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا له‌پێناو هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌به‌رده‌م كۆمپانیا سعودییه‌كاندا واڵایه، وتیشی: حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئاسته‌نگه‌كان له به‌رده‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا لابه‌رێت كه ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌عیراقدا بكه‌ن، ئاماژه‌شیداوه به گرنگی چالاككردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و پرۆژه هاوبه‌شانه كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌چوارچێوه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا ئه‌نجام درابوون، سه‌ره‌ڕای په‌ره‌دان به كاری هاوبه‌ش له‌بازاڕی نه‌وتدا.