حه‌لبوسى و شاندی ئەنجومەنی ئابوری دەستپێشخەری چاكبونەوەی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 8-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە،له‌گه‌ڵ شاندی ئەنجومەنی ئابوری دەستپێشخەری چاكبونەوەی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"حه‌لبوسى پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی ئابوری عێراق بەسەرۆكایەتی  ئیبراهیم مەسعودی بەغدادی،لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دەستپێشخەری چاكبونەوەی نیشتمانی كرا كە ئەنجومەنی ئابوری عێراق پێشنیاری كردبوو بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكومەت و جەماوەر بۆ تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، شاندەكە گرنگترین پرۆژەكانیان خستەڕوو كە تەواویان كردوون لە چوارچێوەی پێشنیارەكە لە نێویاندا دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەنجومەنی ئابوری، بەرێزیان ئاماژەی بەو پێشنیارە كرد لەگەڵ هەوڵەكانیان بە تایبەت كە بۆ پشتیوانی لە حكومەتە لە سایەی ئەو قەیرانە دارایی و تەندروستییەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.
    هەر لە دیدارەكە تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانە كرا كە روبەروی كەرتی تایبەت بوەتەوە لەگەڵ رێگەكانی پشتیوانی و گەشەپێدانی و گرنگی بەشداربوونی و پشتیوانی لە ئابوری نیشتمانی.