به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى به‌نده‌رى فاو له‌ئاستى به‌نده‌ره جیهانییه‌كان بێت.
نوسینگه‌ى كه‌عبى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ، بڵاویكرده‌وه"حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه وخزمهتگوزارییهكانى نوێنه‌رایه‌تى كردووه به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان وناسڕ حسێن به‌نده‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ى پرۆژه‌ى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره.
كه‌عبى وتیشى"به‌نده‌رى فاوى یه‌كێكه له‌دۆسییه هه‌ستیاره‌كان وبایهخێكى زۆرى هه‌یه بۆ وده‌وڵه‌ت وگه‌لى عێراق، چونكه دیمانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى ووبهرهێنانه وشادهمارى سه‌ره‌كى عێراقه له‌دواى نه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵى گواستنه‌وه‌ى بازرگانییه له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى گواستنه‌وه جه‌ختیكرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى جددیه لهتهواوكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه له‌به‌ر گرنگى ئابوورى بۆ وڵات،دووپاتیشیكرده‌وه له‌به‌رده‌وامى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كۆرییه‌كه به‌هه‌مان ئاڕاسته،پاشان ورده‌كارییه‌كانى گرێبه‌سته‌كه به‌ڕوونى ده‌درێته گه‌لى عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات بهجهختكردن له‌سه‌ر گرنگى هه‌نگاونان به‌ئاڕاسته‌ى ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه چونكه داخوازییه‌كى سه‌ره‌كى گه‌ل وداهاتووى نه‌وه‌كانى دیكه‌یه.