به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕێنمایی دا فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى ته‌رخان بكرێت و پاسپۆرتی دیپلۆماسیشیان پێبدرێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه" كازمی سه‌ردانی یاریگای شه‌عبى (گه‌لی) نێوده‌وڵه‌تى كرد و ئاماده‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی تیمی نیشتمانی عێراقی بو، كه وه‌ك به‌شێك له ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ خۆئاماده‌كردن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له یاری مۆندیال ده‌ستیانپێكردوه".
وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چاوى به‌یاریزانه‌كان وستافى ڕاهێنه‌ران كه‌وت"،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ڵبژارده‌كه شانازیی وڵاته، هه‌میشه له‌سه‌ختترین هه‌لومه‌رجدا بۆ عێراقی یه‌كگرتو جێی ئومێد‌و خۆشی بوه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوای له‌یاریزانه‌كانیش كرد، باشترین هه‌وڵ بده‌ن و ناوی عێراق به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هه‌موان چاوه‌ڕێی به‌دیهێنانی ئه‌و ئاواته‌ن كه بۆ مۆندیال ئاماده‌بن ".ڕێنمایشى دا"ته‌رخانكردنی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی راهێنه‌ر و یاریزانه‌كان و باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان پاسپۆرتی دیپلۆماسیان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها به دواداچون ده‌كات بۆ پێدانی زه‌وی و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه راگیراوه‌كانیان.