به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى دارایی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پشتگیرى داواكه‌ى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ رابه‌رى ڕه‌وتى سه‌درى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى ئابوورى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى دارایی پێشوازى لهداواكهى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ كردووه،چونكه هاوتایه له‌گه‌ڵ دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كهلهپهڕهى سپى هاتووه،ووه‌زاره‌تى دارایی وحكومه‌ت پشتگیریان لێكردووه،له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ى دۆخى ئابوورى عێراق وبهرهپێشبردنى توانانى به‌رهه‌مهێنانى لهسێكتهرهكانى كشتو‌كاڵى وپیشه‌سازى وخزمه‌تگوزارى وسێكتهرهكانى تر،به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى ئابوورى وپاڵپشتى كردنى وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا".
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه داواى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كردووه ئه‌ركه‌كانى یه‌كبخه‌نه‌وه وداواكهى سه‌ید سه‌دڕ به‌هه‌ل وه‌ربگرن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ى سپى ،چونكه به‌مه‌به‌ستى چاكسازى به‌ڕێوبردنى ڕه‌وشى دارایی له‌رۆشنایی قه‌یرانى ئێستای دارایی دانراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"چاره‌سه‌ره پێویسته‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى چاكسازى دارایی وباشتركردنى ئه‌ركى ده‌زگا داراییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى مامناوه‌ندى ودوورى له‌یه‌ك جیاكردۆته‌وه،وپرۆگرامى چاكسازى ئابووریشى داناوه كهلهیاساى قه‌رزى نێوخۆیی ودهرهكى ژماره(5)ى ساڵى 2020 دا هاتووه،به‌مه‌به‌ستى دووباره په‌یكه‌ربه‌ندى ئابوورى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى داهاتوو".