ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست

ناوخۆ
  • 7-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دانیشتنه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو داوخست.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنى خۆى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو كاژێر 12ى نیوه‌ڕۆ دواخست".
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایی به‌ڕاپۆرت وتاوتوێكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ هێنا هه‌روه‌ها كۆتاییشى به‌پرۆژه‌ یاساى ڕاستاندنى ڕێككه‌وتننامه‌ى دوو باج وڕێگاگرتن له‌خۆدزینه‌وه‌ى دارایی په‌یوه‌ست به‌باجى سه‌ر داهات وسه‌رمایه‌ى نێوان عێراق وكوه‌یت هێنا".