به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه.مڕۆ شه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى پێشكه‌ش نه‌كردنى پرۆژه یاساى بوودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵى 2020.
پێشووتریش لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه به‌په‌رۆشه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌رزكردن به‌ئاستێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان وپاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ر بكات.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیژنه‌ى دارایی به‌په‌رۆشه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌رزكردن به‌شێوازێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان وتۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى وخهرجییهكانى دیكه ده‌ستبه‌ربكات وحكومه‌تیش چاكسازى دارایی وئابوورى ئه‌نجام بدات".
وتیشى"لیژنه‌ى دارایی زانیارى وداتاى باوه‌ڕپێكراوى له‌به‌رده‌سته به‌وه‌ى پاره‌ى قه‌رزكردنه‌كه به‌به‌راورد بهخهرجییهكانى مانگه‌كانى ڕابردوو زۆره ،وهه‌روه‌ها له‌میان میوانداریكردنى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دارایی وزانینى زانیارییه‌كانیان".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕاپۆرتى لیژنه‌ى دارایی تایبه‌ت به‌یاساى قه‌رزكردن تاوتوێكرد به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی ودهستهبهركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت