وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: دەستبەسەر ئامێرێکی ساختەى چاپکردنی دراو له‌ناوچه‌ى شالجییه‌ى به‌غدا گیرا

ئەمنی
  • 7-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    لیوا یەحیا ڕەسوڵ،وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،ڕایگه‌یاند دەستبەسەر ئامێرێکی  ساختەى چاپکردنی دراو له‌ناوچه‌ى شالجییه‌ى به‌غدا گیراوه‌.
    ڕه‌سوڵ له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌دواداچوونى كردووه‌،ڕایگه‌یاند یه‌كه‌كانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری  و ئاسایشی بەغدا بە هەماهەنگی هێزە هاوبەشەكان، لە ناوچەی ئەلشالجیە لە بەغدا دەستیان بەسەر ئامێرێكی ساخته‌ى چاپكردنی دراودا گرتوە.
    وتیشى،لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 23 هەزار دۆلاری ئەمریكی ساخته‌ و كاغەزی تایبەتمەند و ئامێرێكی دیكەدا گرتوە كە بۆ بڕین و رەنگكردنی دراوەكە بەكاردەهێنرێت.