به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،بكووژى خۆپیشانده‌رێك له‌پارێزگاى به‌سڕه ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئاشكراكردنى ورده‌كارییه‌كانى كووژرانى خۆپیشانده‌رێك له‌پارێزگاى به‌سڕه له‌میان خۆپیشاندانه‌كانى گۆڕه‌پانى به‌حرى دوێنێ هه‌ینى توانى بكووژه‌كه ده‌ستگیر بكات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"بكووژه‌كه دانى به‌تاوانه‌كه‌ى دانا دواى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان له‌گه‌ڵیدا وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى دادگا بكرێت تاوه‌كو به‌سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆى بگات".