به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ،به‌م نزیكانه ڕه‌شنووسى كۆتایی یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئاماده ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتار عه‌دنان ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانى گشتى لهدهزگاى ئاسایشى نیشتیمانى وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه بابه‌تى پاراستنى سایبه‌رى نیشتیمانى تاوتوێكردووه،له‌گه‌ڵ پاراستنى هاوڵاتى له‌میان یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان"،وتیشى"ئه‌م یاساییه له‌قۆناغى كۆتاییدایه،وپێنج لیژنه به‌شداریان له‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه كردووه كه‌به‌سه‌ر ڕه‌شنووسى یاساكه كراوه".
ئه‌سه‌دى ئاماژه‌یشى دا"ئامانج له‌په‌سه‌ندكردنى ئه‌م یاساییه پاراستنى هاوڵاتی وتایبهتمهندییهكانێتى ،وپاراستنى بابه‌ته ڕه‌فتارییه‌كان وڕێگاگرتن لهپرۆسهكانى هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌لایه‌ن كه‌سانى ناڕه‌وا بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ پاراستنى پاره وبه‌ڵگه‌نامه وئاسایشى نیشتیمانى وزانیارى نیشتیمانى ".
وتیشى"لیژنه‌كه دیدارى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى لایه‌نه ئه‌منییه ودادوهرییهكان ئه‌نجامداوه وڕاوبۆچوونى زۆربه‌ى ڕاگه‌یاندنكاران وچالاكوانانى مه‌ده‌نى وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى بۆچوونى زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌م بابه‌ته.