سه‌ید سه‌دڕ 16 چاره‌سه‌ر وه‌ك جێگره‌وه‌ى یاساى قه‌رزكردن پێشكه‌ش ده‌كات

  • 7-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ رابه‌رى ڕه‌وتى سه‌درى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،16 چاره‌سه‌ر وه‌ك جێگره‌وه‌ى یاساى قه‌رزكردنى خسته‌ڕوو.
    سه‌ید سه‌دڕ له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵى قه‌رزكردنى ناوخۆیی وده‌ره‌كى ده‌ده‌ن  له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى ئابوورى،یان ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران"،وتیشى"ئه‌م قه‌رزكردنه‌ دراوى عێراقى به‌ره‌و داڕمان ده‌بات وقه‌یرانى ئابوورى قوڵتر ده‌كاته‌وه‌".
    سه‌ید سه‌دڕ 16 چاره‌سه‌ر وه‌ك جێگره‌وه‌ى یاساى قه‌رزكردن خسته‌ڕوو له‌نێویشیاندا باجى ئاو وكاره‌با وخزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌،وئاسانكارى له‌قه‌رزى بانكه‌كان بۆ خاوه‌ن پرۆژه‌ مامناوه‌ند وگه‌وره‌كان،وبه‌ره‌وپێشبردنى كارى
    كشتوكاڵى له‌عێراق وژماره‌یه‌ك پێشنیارى دیكه‌ كه‌دیارترینیان ڕێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ داراییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌نێویشیاندا نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى هه‌رێم.
     
     دیارترین رێگا چارەكان كە لەلایەن سه‌ید سەدرەوە خراونەتەڕو پێكدێن لە:
    - وەرگرتنی پارەی ئاو و كارەباو خزمەتگوزارییەكانی دیكە لەهاوڵاتیان بەو مەرجەی داهاتەكەی بچێتە نێو دەستێكی پاك.
     
    - كارئاسانی لە پێدانی قەرزی بانكی بە خاوەن پڕۆژە مامناوەندو گەورەكان كە حكومەت لەگەڵیاندا پڕۆژەكان جێبەجێ بكات پشكی هەبێت تێیاندا.
     
    - گەشەپێدانی كارو كەرتی كشتوكاڵی لە عێراق.
     
    -بەتایبەتكردنی هەندێك لە كەرتە گشتی ئەگەر بۆ ماوەیەكی دیاریكراویش بێت.
     
    - ئاشكراشكردنی ناوی گەندەڵكاران و دادگاییكردنیان.
     
    - دەركردنی "داگیركەران" كە پارەیەكی زۆر دەبەن لەپێناو "پاراستنی وەهمیانە"ی خاكی عێراقدا.
     
    - دیراسەكردنی ئەو ریككەوتنەی لەگەڵ چین هەیە لەبری ئەوەی پەناببرێتە بەر رێككەوتنی دیكە.
     
    - وەرگرتنی گومرگ و باج بە مەرجێك بچنە نێو دەستی پاكەوە.
     
    - رێكخستنی پلەی فەرمانبەران و بەیاساكردنی و پاككردنەوەی و كاركردن بۆ رێكخستنی موچەی خانەنشینی.
     
    - وەبەرهێنانی كەرتی گەشتیاری بە هەموو جۆرەكانییەوە. 
     
    -رێككەوتن لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەریمی كوردستان لەسەر چارەسەركردنی كێشە داراییە هەڵپەسێردراوەكان لەنێویشیاندا پرسی ئەو نەوتەی كە لە هەرێمی كوردستان دەردەهێنرێت.