به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستیانكرد به‌پرۆسه‌كانى پشكنین له‌هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار وكه‌ركوك.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌ڕێگاى فیرقه‌ى ده‌یه‌م وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى فه‌وجه‌كانى فریاكه‌وتن،وفه‌وجه‌كانى حه‌شدى هۆزه‌كانى-ئه‌نبار،به‌پشت به‌ستن به‌كارمه‌ندانى ئاژانسه ئه‌منییه‌كان ویه‌كه‌كانى چاره‌سه‌ركردن به‌شداریان له‌پرۆسه‌ى پشكنین ناوچه‌ى(سلیجه)كردووه بۆ ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان ووردبینیكردن له‌خێزانه‌كان له‌پێناو پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى/كه‌ركوك له‌میان فیرقه‌ى سێیه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى ،وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیس كه‌ركوك وداموده‌زگاكانى،وحه‌شدى شه‌عبى-میحوه‌رى باكوور،پرۆسه‌یه‌كى پشكنینیان به‌رپاكرد له‌ناوچه‌ى(گوندى شه‌جره)به‌ئاڕاسته‌ى ڕووبارى دیجله وله‌كه‌ناراوى ڕووبارى دیجله به‌ره‌و ناوچه‌ى فه‌تحه وبه‌ئاڕاسته‌ى گوندى(ئازه‌ربان)تاوه‌كو گوندى شه‌جره".