به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى به‌شداربوو له‌كرده‌وه‌ى تاوانكاری پێش پرۆسه‌كانى ڕزگاركردنى موسڵ ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى وه‌زیرى ناوخۆ ،وله‌میان به‌دواداچوونى چه‌ته تیرۆرستییه‌كانى داعش ،یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕێگاى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى به‌غدا توانیان تیرۆرستێك له‌ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن،كه‌به‌پێى مادده‌ى 4 تیرۆر داواكراو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش بووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كانى له‌گه‌ڵ تیرۆرسته‌كه دانى به‌وه دانا كه‌ئه‌ندامى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش بووه،وپۆستى هه‌بوو وبه‌رپرس بووه له‌به‌ناو"كه‌رتى باشوور"له‌میان گروپى تاوانكارى داعش،وبه‌شدارى له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه پێش پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن"،وتیشى"تیرۆرسته‌كه له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه له‌پێناو ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان به‌رامبه‌رى".