به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،دەوڵەت چاوپۆشی لەهیچ كارمەندێكی ئەمنی ناكات كە فەرمانی قەدەغەی بەكارهێنانی گوللـە دژ بەخۆپیشاندەران بشكێنێت.
كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"دەوڵەت چاوپۆشی لەهیچ كارمەندێكی ئەمنی ناكات كە فەرمانی قەدەغەی بەكارهێنانی گوللـە دژ بەخۆپیشاندەران بشكێنێت وەك ئەوەی لە بەسرە ڕوویدا، دەزگا ئەمنییەكانیش مكوڕن كە هەندێك خراپەكار وێنەیان ناشیرین نەكات".
كازمى وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمەتباری كوشتنی خۆپیشانده‌ر عومەر فازڵ ـیان دەستگیركرد و سزای دادگەرانەی خۆی وەردەگرێت".
وتیشى"متمانه‌مان به‌گه‌له‌كه‌مان هه‌یه وهه‌روه‌ها متمانه‌مان به‌هێزه ئه‌منییه‌كانمان وسوپا قاره‌مانه‌كه‌مان هه‌یه،وپێكه‌وه ئاڵنگارییه‌كان تێده‌په‌ڕێنین".