به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى سائیرون ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه بوونى هه‌بێت له پێناو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیارى كرد.
غایب عومێرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته پشت به‌چه‌ند فاكته‌رێك ده‌به‌ستێت كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به حكومه‌ت و هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندى هه‌یه به په‌رله‌مانه‌وه،وهه‌ندێكى دیكه‌ش به‌نده به كۆمسی‌ونى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌وه، یه‌كێك له گرنگترین فاكته‌ره‌كان په‌یوه‌ندى به حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى په‌رله‌مانى ئێستاوه هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه تایبه‌ته به حكومه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵ كردنى چه‌كى نایاسایی و دابین كردنى كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئه‌منى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێ گه‌رد، و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ىى سیاسیه‌كان كاریگه‌رى نه‌كاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به كۆمسیۆنى باڵاوه هه‌یه گرنگترینیان لایه‌نى هونه‌رى و لۆجستیه"،و راگه‌یاندنى كۆمسیۆنه كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته".
له باره‌ى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه عومێرى وتى" له ئێستادا پێویسته هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ته‌واو بكرێت،پاشان گرنگترین فاكته‌رى تایبه‌ت به‌وه‌ى په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه"،له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گرنگه سازان هه‌بێت له‌نێوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان،یان زۆرینه‌ى فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه"،چونكه به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ناكرێت".
وتیشى"زۆربه‌ى فراكسیۆن وپارته سیاسییه‌كان له‌ئێستادا جددى نین له‌وه‌ى په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌پێناو هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م پرسه چه‌ندین هۆكارى هه‌یه له‌نێویشیاندا زۆربه‌ى پارته‌كان پێیان وایه ئه‌م یاسایه خزمه‌تیان ناكات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو،وهه‌ندێكى تر هه‌وڵده‌دات تابتوانێت سوود له‌كاته‌كه ببینێت له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانى بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".