به‌غدا-اه‌ع-ئه‌حمه‌د عه‌رام
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،هه‌ڵوێستمان له‌یاساى قه‌رزكردن په‌یوه‌سته به‌پێشكه‌شكردنى داتاكانى خه‌رجكردن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه،ئاماژه‌یشیدا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى داتاكان ئه‌وه له‌دانیشتنى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ یاساكه ده‌كرێت.
ماجده ته‌میمی ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"بابه‌تى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركێكه هاوڵاتیان وحكومه‌ت وپه‌رله‌مانیشى سه‌رقاڵكردووه،چونكه په‌یوه‌ندى به‌بژێوى ژیانى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه"،ڕوونیشیكرده‌وه"كاتێك پرۆژه‌ى یاساى قه‌رزكردن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گه‌یشته لاى لیژنه‌ى دارایی پرسیارى له‌باره‌ى داتا نوێگه‌رییه‌كانى كرد،چونكه حكومه‌ت داتاى یه‌كه‌مین شه‌شى مانگى ڕه‌وانه‌كرد وه‌ك خه‌رجییه‌كى فیعلی،كه‌ده‌بوایه داتاى نۆ مانگى ئاماده‌بكردایه".
وتیشى"حكومه‌ت داواى قه‌رزى كردووه بۆ ماوه‌ى چوار مانگ،ولیژنه‌كه‌یش داتاى فیعلى له‌به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ى چه‌ندین بڕگه،وده‌بێت لیژنه‌كه ئاشنا بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داتایانه،چونكه حكومه‌ت داواى قه‌رزى كردووه به‌بڕى 41,6 ترلیۆن دینار،بۆیه ده‌بێت هه‌ژمارى وردى ئه‌م چوار مانگه بزانرێت،هه‌رچه‌نده له‌مانگى ئه‌یلول مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا،وده‌بێت قه‌رزه‌كه ته‌نها بۆ سێ مانگ بێت".
ته‌میمی ئاماژه‌یشى دا "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێویشتى به پاره نیه ،بۆچى پرۆژه یاساى قه‌رزكردن هه‌نارده‌ى لیژنه‌ى دارایى ده‌كات"،جه‌ختیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه نوسراوێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كردووه له‌باره‌ى پێویستیان به‌قه‌رز دواى لێدوانه‌كانى وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌ت له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى دارایى ، له‌باره‌ى بونى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه و موچه پاراێزراوه".