به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌باره‌ى ته‌واوكردنى ڕێژه‌ى یاسایی دادگاى فیدڕاڵى خسته‌ڕوو.
په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌میان به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی هه‌یه له‌باره‌ى ته‌واوكردنى ڕێژه‌ى یاسایی دادگاى فیدڕاڵى،چونكه له‌ڕووى ده‌ستوورییه‌وه له‌ئێستادا بوونى نییه ،ومانه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسی له‌سه‌رى به‌نده".
وتیشى"ده‌توانرێت لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ووه‌زیران وئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى بۆ كاندیدكردنى دادوه‌رانى دادگاى فیدڕاڵى،به‌تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌پارێزگارى له‌هاوسه‌نگى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات وسه‌ربه‌خۆیی دادگاى فیدڕاڵى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌گه‌رێكى زۆر له‌ئارادایه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌په‌رله‌ماندا".
لاى خۆیه‌وه حسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی پێیوایه"یاساكه دواخراوه وته‌نانه‌ت پشت گوێش خراوه وفراكسیۆنه‌كان هیچ پێداگیرییه‌ك ناكه‌ن له‌سه‌ر بۆچوونیان له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كه"،ئاماژه‌یشى دا"كورده‌كان ئاماده‌ن ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێك ڕێكاربن به‌رامبه‌رى په‌سه‌ندكردنى یاساكه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌قێكى ڕوونى ده‌ستوور هه‌یه به‌وه‌ى یاساكان پێچه‌وانه‌ى به‌هاكانى ئاینى ئیسلام نه‌بن".