به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئابوورى ووه‌به‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه له‌وه‌ى ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ سنوورداركردنى پاره‌ى قه‌رزكردن به‌ته‌نها بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه.
په‌رله‌مانتار یه‌حیا عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له دانیشتنى ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ یاساى قه‌رزكردن ده‌كرێت نه‌ك ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه".
وتیشى"له‌دانیشتنه‌كه بیرۆكه ومه‌رج وخواسته‌كان تاوتوێده‌كرێن و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى تیایدا به‌شدارى ده‌كه‌ن"،ئاماژه‌یشى دا"لیژنه‌ى دارایی ڕاوبۆچوون وپێشنیاره‌كانى په‌رله‌مانتاران وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته نێو یاساكه‌وه".
وتیشى"ئه‌گه‌رى هه‌یه یاساى قه‌رزكردن بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه"،پێشبینیشى كرد"ته‌نها ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه ته‌رخانكراوه په‌سه‌ند بكرێت نه‌ك كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داواكراوه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و بڕه پاره زۆره په‌سه‌ند ناكات كه‌ده‌گاته 41 تریلیۆن دینار".
عیساوى وتیشى"پرۆسه‌ى قه‌رزكردن بارگرانییه‌كه به‌سه‌ر ئابوورى عێراق وكۆمه‌ڵێك كۆت وبه‌ندى بۆ دروستده‌كات،هیوایشى خواست له حكومه‌ت ئه‌و دوایین یاسا بێت تیایدا داواى قه‌رز بكات وده‌بێت بیر له‌فراوانكردنى داهاته‌كانى تر بكات به‌بێ پشت به‌ستن به‌ته‌نها به‌داهاتى نه‌وت".
پێشووتریش هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند كۆده‌نگییه‌كى سیاسی هه‌یه له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى یاساى كورتهێنانى دارایی له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا.
عباس زاملى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)راگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى یاساى ته‌مویلى كوردتهێنان ده‌كات له دانیشتنى شه‌ممه‌ى داهاتوو،و ئه‌گه‌رى هه‌یه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت له دانیشتنێكى نوێ كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دیارى ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" خه‌رجكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كارێكى جدیه و نابێت بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دوابكه‌وێت".
زاملى جه‌ختى كرده‌وه "كۆده‌نگیه‌كى سیاسى هه‌یه له نێو په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یایاى قه‌رزكردن"،وتیشى" بڕگه‌كانى یاساكه هه‌ندى له شایسته‌كانى كه‌مكردوه‌ته‌وه".