به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی له پارێزگای به‌سره راسپارد، به به‌رزترین ئاستی به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران، وتیشێ، به‌كارهێنانی چه‌كیش به‌هه‌مو جۆرێك ره‌تده‌كاته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه ، "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره، له باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگاكان ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌مویان كار بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتی و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی ده‌كه‌ن، پێویستیشه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌مو توانایانه‌وه كار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئارامی بۆ هاوڵاتیانی به‌سره.
كازمی داواشی له هێزه ئه‌منیه‌كان كرد، شكۆی مرۆڤ و ئاسایشی خۆپیشانده‌ران بپارێزن، هه‌روه‌ها به‌رزترین ئاستی پیشه‌یی و به‌رپرسیارێتی له‌دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان ره‌چاو بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌هه‌مو حاڵه‌ت و بارودۆخێكدا ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیانی بێ چه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه.