كازمی:پەیتا پەیتا داھاتە گومرگی ودەروازەکان بەرز دەبێتەوە

ناوخۆ
  • 5-11-2020, 00:00
  • +A -A

      بغداد ـ واع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى په‌یتا په‌یتایی له‌داهاته‌كانى گومرگى وده‌روازه‌كان به‌دى ده‌كرێت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى گه‌یشته‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ له‌به‌سڕه‌ وكاره‌كانى ومیكانزمى كارى گومرگى تیایدا به‌سه‌ركردۆته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"سه‌رۆكى وه‌زیران له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى به‌نده‌ره‌كه‌ وگومرگییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌،وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى"ئه‌م دووه‌مین سه‌ردانه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا،له‌پێناو چاودێرى كردنى كاره‌كان له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،به‌نده‌رى ئوم قه‌سریش یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ئه‌م ده‌روازانه‌،له‌پاڵ به‌نده‌ره‌كانى دیكه‌،كه‌به‌شاده‌مارى ڕاسته‌قینه‌ داده‌نرێت بۆ پشتیوانیكردنى ئابوورى وڵات وجوڵه‌ى بازرگانى،وڕێگه‌یش ناده‌ین به‌هیچ كه‌مته‌رخه‌مى وپشتگوێخستن تیایدا".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"داهاته‌ گومرگى وده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌هێز وبازووى كارمه‌ندانى ،جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌"گرنگى زیادكردنى داهاتى وڵات له‌ده‌روازه‌ وبه‌نده‌ره‌كان كه‌وا كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌ركه‌كانى ده‌كه‌ین".
    ئاماژەی بەوەشکردوە، تەواوکردنی پڕۆژەی بەندەری فاو لە پارێزگای بەسڕە کاری لەپێشینەی حکومەت دەبێت سه‌ربارى ئاڵنگارییه‌ گه‌وره‌كانى وڵات،به‌ڵام به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ واژۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆك وه‌زیران ده‌روازه‌كانى به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى  ئه‌لیكترۆنى كرده‌وه‌ كه‌پرۆژه‌ى گۆڕه‌پانى پێشوازیكردنى گه‌وره‌ یه‌كده‌خاته‌وه‌".