بهغدا-اهع
حکوومەتی عێراق،ئهمڕۆ پێنجشهممه، پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن پهكهكهوه ئیدانە دەکات .
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"حکوومەتی عێراق ئەو پەلامارەی کە پەکەکە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک ئەنجامیاندا و گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی لێکەوتەوە، ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەدراوە کە حکوومەت رەتکردنەوەی توندی خۆی بۆ ئەو پەلامارەی کە لەناو خاکی عێراقدا ئەنجامدراوە دووپاتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە کردەکە دەستدرێژیکردنە بۆسەر سەروەری عێراق و دووپاتیشی دەکاتەوە کە سەرجەم ئەو رێوشوێنانە دەگرێتەبەر کە دەبنە مایەی رێگەگرتن لە پەلامارەکان کە بەزاندنی ئاسایش و سەروەری وڵاتە.