به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند كۆ دهنگیهكى سیاسى هه‌یه بۆ په‌سه‌ند كردنى یاساى كورتهێنانى دارایى هه‌فته‌ی داهاتوو.
عباس زاملى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)راگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى یاساى ته‌مویلى كوردتهێنان ده‌كات له دانیشتنى شه‌ممه‌ى داهاتوو،و ئه‌گه‌رى هه‌یه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت له دانیشتنێكى نوێ كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دیارى ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" خه‌رجكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كارێكى جدیه و نابێت بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دوابكه‌وێت".
زاملى جه‌ختى كرده‌وه "كۆده‌نگیه‌كى سیاسى هه‌یه له نێو په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یایاى قه‌رزكردن"،وتیشى" بڕگه‌كانى یاساكه ههندى له شایسته‌كانى كه‌مكردوه‌ته‌وه".