به‌غدا-اه‌ع
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند 179 ئاواره‌بوو له‌كه‌مپه‌كانى شارى گه‌شتیارى وعامرییه‌ى فه‌للوجه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانى خۆیان له‌ئه‌نبار.
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌شێكى نوێى ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه ڕه‌سه‌نه‌كانى خۆیان له‌شاروشارۆچكه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار،ئه‌ویش له‌میان به‌رنامه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه وئارامییانه كه‌وه‌زاره‌ته‌كه ڕێكیخستووه".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌كه‌مپه‌كانى شارى گه‌شتیارى وعامرییه‌ى فه‌للوجه به‌هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار وپارێزگاكه ،ئه‌مڕۆ(179)ئاواره‌بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى ڕه‌سه‌نى خۆیان له‌شار وشارۆچكه‌كانى(روتبه،قائیم،خالدییه،فه‌للوجه،سه‌قلاویه وگه‌رمه)له‌پارێزگاى ئه‌نبا"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌و ئاوارانه‌ى خوازیارى گه‌ڕانه‌وه‌ن ده‌توانن هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى لقى وه‌زاره‌ته‌كه له‌پێناو دابینكردنى كه‌ره‌سته‌كانى ئه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى كات وئه‌ركى جێ به‌جێ كراوه له‌م پرسه‌دا".
ئاماژه‌یشى دا"له‌ڕۆژانى داهاتوودا چه‌ند به‌شێكى نوێى خێزانه ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كانى پارێزگاكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه ڕه‌سه‌نه‌كانى خۆیان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ داخستنى كه‌مپه‌كان وكۆتایی هێنان به‌دۆسییه‌ى ئاواره‌كان له‌ئه‌نبار،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌هه‌وڵى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ داخستنى دۆسییه‌ى ئاواره‌كان به‌زووترین كات ئه‌ویش به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى سه‌رجه‌م خێزانه ئاواره‌كان بۆ ناوچه ڕزگاركراوه‌كان وچاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان كه‌ڕه‌نگه ڕێگر بن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ ناوچه‌كانیان".