كازمى گه‌وره‌ترین تاوه‌رى به‌رهه‌مهێنانى غازى له‌ به‌سره‌ كرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 5-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەسڕە گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غازى كرده‌وه‌ کە رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو غازەی لە ئەنجامی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت دەسوتێت.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كازمى ستایشى رۆڵى كارمه‌ندانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ وه‌رچه‌رخانێكى گرنگ له‌ ئابورى وڵات، وه‌ هه‌نگاوێمه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى راسته‌قینه‌، نه‌ك ته‌نها پشت به‌ستن به‌ به‌ نه‌وتى خاو،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سیاسه‌تێكى نوێى ئابوریه‌ بۆ عێراق و به‌سره‌ به‌تایبه‌تى".
    رونیشیكرده‌وه‌" په‌یوه‌ندى كۆمپانیا عێراقیه‌كان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ،رێگایه‌كه‌ بۆ بۆژاندنه‌وه‌ى ئابورى له‌ وڵات و به‌ده‌ستهێنانى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان".
     
    كازمى وتیشى" ئه‌م قه‌یرانه‌ دارایه‌یى ئێستا وڵات تێیدا تێده‌په‌رێت پاڵنه‌رێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیر له‌ داهاتوو بكه‌ینه‌وه‌ ،ئابوریه‌كى راسته‌قینه‌ بونیات بنێین،كه‌ ته‌نها پشت به‌ نه‌وت نه‌به‌ستێت".