وه‌زیرى ته‌ندروستى داوا لە هاووڵاتیان دەکەین كه‌ به‌جدى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بكه‌ن

ناوخۆ
  • 5-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-حوسام ته‌میمی

     
    و:سۆما جاف
     
    حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌، هێشتا مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رده‌وامى هه‌یه‌،داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد به‌جددیانه‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ وه‌ربگرن.
    ته‌میمی له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند"ئامارى توشبووانى كۆرۆنا له‌وڵاتانى جیهان له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ى ناچار كردووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ داخستن وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ تونده‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى په‌تاى كۆرۆنا"،وتیشى"له‌ئێستادا ژماره‌ى توشبوون له‌وڵاتانه‌ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات،بۆ نموونه‌ له‌وڵاتى ئوردن ڕێژه‌ى توشبوون تیایدا سنووردار بوو ،وبۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك هیچ توشبوونێك تیایدا تۆمار نه‌كرا،به‌ڵام له‌ئێستادا ژماره‌ى توشبوونى به‌رزبۆته‌وه‌".
    وتیشى"هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا به‌رده‌وامى هه‌یه‌،بۆیه‌ ده‌بێت هاوڵاتیان هه‌ڵوێسته‌كه‌ به‌جددیانه‌ وه‌ربگرن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تاوه‌كو ئێستا هیچ ڤاكسینێكى كۆرۆنا نییه‌،وئه‌و ده‌رمانانه‌ى به‌كارده‌هێندرێن ته‌نها نیشانه‌كان وڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان كه‌مده‌كاته‌وه‌ ،به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكى كۆتایی بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ نییه‌"،داوایشى له‌"هاوڵاتیان كرد به‌په‌رۆش بن وپابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى بن".
    له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان ته‌میمى وتى"كردنه‌وه‌ى بازاڕ ومۆڵه‌كان وڕێگه‌دان به‌خوێندن له‌قۆتابخانه‌ وزانكۆكان،به‌پێى مه‌رجى توندى ته‌ندروستى بووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وڵات ڕووبه‌رووى دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى بۆته‌وه‌ وده‌بێت بازاڕ جموجۆڵى تیا بێت به‌پێى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان".