به‌غدا-اه‌ع
عه‌ممار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگارى سه‌لاحه‌دین،جه‌ختیكرده‌وه ئاڕاستەیەک ھەیە بەرەو ھەڵوەشاندنەوەی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له‌و پرۆژانه‌ى كه سود به‌خش نین،ده‌بێت گرنگى بدرێت به‌و پرۆژانه‌ى كه گرنگترن، رونشیكرده‌وه پێشێلكاریه ئه‌منیانه‌ى كه له روبه‌رێكى فراوانى پارێزگاكه رووى دا كاریگه‌رى نه‌كردوه‌ته سه‌ر ئاسایشى سه‌لاحه‌دین".
خه‌لیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" پرۆژه‌ى زۆر هه‌یه كه گرنگ نیه له رابردودا په‌سه‌ند كراوه،له ئێستادا له‌هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى به‌پرۆژه‌ى دیكه بدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" كێشه‌ى راسته‌قینه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامنه‌دانى پرۆژه‌ى نوێ ،شایسته‌ى داراییه كه ده‌درێته پارێزگاكه و دواتر ده‌چێت بۆ به‌ڵێنده‌ران،پارێزگاكه قه‌رزارى به‌ڵێنده‌رانه،ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ته له پێدانى شایسته داراییه‌كان".
له باره‌ى ره‌وشى ئه‌منیه‌وه رونیكرده‌وه" هه‌ندێك پێشێلكارى هه‌یه ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه ره‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه باش نیه ده‌توانین بلێین ره‌وشه‌كه نیمچه جێگیره".