ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكا نرخى دۆلار به‌رزده‌كاته‌وه‌ و زێریش دابه‌زینى به‌ خۆوه‌ بینى

جیهانی
  • 4-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌دواداچوون-اه‌ع

     
    نرخى زێڕ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دابه‌زى دواى ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ده‌ریخست نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ له‌سه‌رووى پێشبینییه‌كانه‌وه‌.
    به‌پێى مامه‌ڵه‌ خێراكان كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،زێڕ به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 0.5 دابه‌زى وهه‌ر ئۆنسەیه‌ك به‌1898.97دۆلار بووه‌،به‌مه‌یش زیانه‌كان به‌زیاتر له‌سه‌دا1 كه‌مكرده‌وه‌ كه‌ماوه‌ى ڕابردوودا تووشى بۆته‌وه‌،دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر دابه‌زینى نرخه‌كانیان به‌هه‌ل وه‌رگرت بۆ كڕینى كانزاى زه‌رد،هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌ درێژخایه‌نه‌كانى ئه‌مریكا بۆ زێڕ 0.5% بۆ 1900.20دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسەیه‌ك دابه‌زى.
    كایل روداى شرۆڤه‌كارى ئاى جى ماركتس ڕایگه‌یاند"بازاڕ له‌ڕێره‌ویه‌كى ئاشكرا متمانه‌ له‌ده‌ست ده‌دات دواى هێماكانى سه‌ركه‌وتنى بایدن له‌ئێستادا..بۆیه‌ لاوازییه‌ك هه‌یه‌ له‌مامه‌ڵه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌سه‌ركه‌وتنى بایدن وكاریگه‌رییه‌ گه‌وره‌كانى بۆیه‌ ده‌بینین دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌".
    زێڕ یه‌كێكه‌ له‌و یه‌ده‌كانه‌ى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان ودابه‌زینى دراو به‌كاردێت،كه‌ده‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكى به‌هێز،هه‌روه‌ها دۆلاریش0.4%به‌رزبووه‌وه‌ به‌رامبه‌ر سه‌به‌ته‌ى دراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كان.
    سه‌باره‌ت به‌كانزا به‌نرخه‌كانى دیكه‌یش،نرخى زیوى1.7% بۆ 23.75 دۆلار دابه‌زى،هه‌روه‌ها پلاتینیش به‌سه‌دا 1 بۆ  858.38 دۆلار دابه‌زى وبلادیۆمى0.5$ بۆ 2270.78 دۆلار دابه‌زى.