بهغدا-اهع
د.بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه، جهختیكردهوه له یهكلاكردنهوهى پرسه ههڵپهسێردراوهكان بهپێى دهستور.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) رایگهیاند:" سهرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی بەشیر و داقوق له دیدارهكهدا ساڵح جهختیكردهوه لەپێویستی یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد بەگوێرەی دەستوور و خواستی کەرکوکییەکان دوور لە سیاسیەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی یٔەمری واقع
ئاماژهى یهوهكرد" ساڵح خۆڕاگری دانیشتوانی کەرکوکی بەرزنرخاند لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەبایەخەوە ستایشی یٔەو قوربانیانهی کرد کە خەڵکی شارەکە بەخشی له جهنگی دژ بهرێکخراوی تیرۆرستی داعش، هەروەها بە گرنگییەوە باسی له رێوشوێنه یٔەمنییەکان کرد بۆ رێگریکردن لە تیرۆریستان بۆ یٔەوەی دۆخەکە نەقۆزنەوە و هەڕەشە لە پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بکەن".
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی لە یٔەندامانی شاندەکە گرت لە بارەی دۆخی بەشیر، بەتایبەتی داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیان و یٔەو کێشانەی کە خەڵکی داقوق و بەشیر و کەرکوک بەگشتی رووبەڕووی دەبنهوه.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی هێنانەدی یٔارامی و پارێزگاریکردن لە پێکەوەژیانی یٔاشتیانە لە شاری کەرکوکی یٔازیز و پابەندبوون بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و زامنکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە بەبێ جیاوازی و رێزگرتن لە مافی موڵکداری و رێگریکردن لە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و گەیشتن بە چارەسەری یەکجارەکی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان به پشتبەستن بە دەستوور و خواستی کەرکوکییەکان دوور لە سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی یٔەمری واقع.
سهرۆك كۆمار راشیگەیاند شاری کەرکوک دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی و مرۆی، بۆیە پێویستە خەڵکی کەرکوک سودمەند بن لە خێروبێری شارەکەیان، ھەروەھا گرنگە گشت ھەوڵەکان یەکبخرێت بەو یٔاراستەیهی خەڵکی کەرکوک لە سایهی یٔاسایش و یٔارامی و خۆشگوزەرانیدا بژین و شارەکەش بهدوور بێت لەوەی بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و کێشەکان.
یٔاماژهی بهوهکرد لە پێگەی خۆیەوە بەوردی چاودێری و بەدواداچوونی تەواو بۆ دۆخی کهرکوک و کێشەکانی دهکات سهرهڕای کەمکردنەوەی یٔاستەنگ و کێشەی سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکوک، لە پێناو یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و زامنکردنی یٔاسایش و مافی هاووڵاتیان و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی خەڵکی کەرکوک بێ جیاوازی.
لەلای خۆیانەوەی شاندی میوان سوپاس و ستایشی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆخی کەرکوک و خەڵکەکەی و یٔەو رۆڵە گەورەیەی کە دەیبینێت بۆ کۆتایی ھێنان بەکێشەکانی شارەکە و زامنکردنی یٔارامی بۆ دانشتوانی.